ڤیدیۆ… چەند چەکدارێک هەڵدەکوتنە سەر سەنتەرێکی مەساج لە شاری بەغدا

وێنەی هێرشکارەکان لە دەرەوەی سەنتەرەکە
SNN
ژمارەیەک چەکدار کە خۆیان بە (روبعوڵا) ناساندووە، میلیشیایەکی سەربە ئێرانن و شەوی رابردوو بە دار و تێڵاوە هەڵیانکوتایە سەر سەنتەرێکی مەساج لە شاری بەغدا لەناو هۆتێلێکدا و ئازاری چەند کچ و ژنێکیان دا کە کرێکاری ئەو سەنتەرە بوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێکی ئەمنیی عێراق هیچ بەیاننامەیەکی رەسمیی لەسەر رووداوەکە دەر نەکردووە کە بووەتەهۆی تووڕەییەکی زۆری چالاکوانان و رەخنەگران.
ناوی ئەم گرووپە چەکدارە پاشئەوە ناسرا کە لە ماوەی رابردوودا هێرشیانکردە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا و سووتانیان.
هۆكاری هێرشەکەی رۆژی 17ی ئۆکتۆبەری رابردوو ناڕەزایەتی دەربڕین بوو بەرانبەر بە قسەکانی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی حوڕە وتبووی: “حەشدی شەعبی بۆیە هێرشی مووشەکی کردە سەر هەولێر، چونکە هەرێم پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئەمریکا هەیە”، هۆشیار زێباری حەشدی شەعبی بە داعش چواند بوو.
المجموعة التي تطلق على نفسها ربع الله، تنهال بالضرب الجناعي على عاملتين كانتا داخل مركز مساج شيلان الذي داهمته هذه القوة. pic.twitter.com/LZWyOTzaBG
— Noor Mytham ALqaissi (@nooraqaissi) November 26, 2020
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


