
نەخشەی کێڵگەکە
SNN
کێڵگەی نەوتی سەرتە کە دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە بۆ یەکەمجار دەکەوێتە بەرهەمهێنان، بەو هۆیەشەوە لانیکەم بڕی 5 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لەو کێڵگەیە بۆ بەرهەمی هەرێم زیاد دەبێت.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی تورکی کە پشکی 30٪ ی کێڵگەکەی هەیە دەڵێت: “خۆشحاڵین کە یەکەم بەرهەمی نەوتی کێڵگەی سەرتە ڕابگەیەنین”. ئەم ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی بەرهەمە لە دوای 21 مانگ دێت لەوەی کە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی پشکی کێڵگەکەی کڕیوە و دەستی کردووە بە کارکردن لە کێڵگەکەدا.
بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکە بەرهەمهێنان لە بیری سەرتە 3 دەستیپێکردووە و دەڕوات بۆ یەکەی بەرهەمهێنانی سەرەتایی پرۆسەی کار کردن لەبیری سەرتە 2 و چاوەڕێدەکرێت لەمانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا تەواو ببێت و لە کانونی دووەمی 2021 دا لەو بیرەشدا دەست بە بەرهەم بکرێت، هەروەکو پێشتر ڕاگەیەندراوە چاوەڕێدەکرێت لەچارەکی یەکەمی 2021 دا بەرهەمی کێڵگەکە سەقامگیر ببێت.
کۆمپانیاکە ڕاینەگەیاندووە کە بەرهەمی کێڵگەکە چەندە لە ئێستادا، بەڵام بەپێی گرێبەستەکان و یاسای نەوت و گازی هەرێم کاتێک بەرهەمی کێڵگەیەک دەگاتە 5 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە بەرهەمی بازرگانی ئەژمار دەکرێت، بۆیە دەبێت بەرهەمی سەرتە لانی کەم ڕۆژانە 5 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەرهەمی هەرێم زیاد بکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


