هەواڵێکی خۆش.. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت “ساڵی داهاتوو ژیان ئاساییدەبێتەوە”

خۆپاراستن لە کۆرۆنا
SNN
بەڕێوەبەری بەرنامە لەناکاوەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینیدەکات ساڵی داهاتوو ژیان لە جیهان ئاسایی ببێتەوە، پاشئەوەی پێکوتەکانی دژە کۆرۆنا بەردەست دەبن.
مایک رایان بۆ کەناڵی RTE ئێرلەندیی دەشڵێت: “پێموایە ئەو ژیانەی پێشتر ئاشنای بووین، زوو دەگەڕێتەوە، بەڵام هەر دەبێ خۆپارێزیی لە کارە لەپێشینەکانمان بێت”.
وتیشی: “ڤاکسینەکان بە مانای قەڵاچۆکردنی کۆرۆنا نایەن بە تەواویی، بەڵام ئێمە دەڵێین ژیان ئاسایی دەبێتەوە بەهۆی کاریگەریی پێکوتەکانەوە بە خۆپارێزیی بەردەوامەوە”.
لە ئێستادا لە جیهان 61 ملیۆن و 400 هەزار تووشبووی کۆرۆنا هەن، 1 ملیۆن و 430 هەزار کەسی کووشتووە و زیاتر لە 42 ملیۆن و 411 هەزار کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.
زۆربەی وڵاتانی جیهان (ئەمریکا و روسیا و ئەڵمانیا و بەریتانیا) سەرقاڵی دۆزینەوەی پێکوتەن کە ببێتەهۆی دژەتەنێک بۆ رێگریی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



