
رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی یەکشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی یانزەیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئۆساسۆنا دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 4:00 ئەنجام دەدرێت.
کومان لە کۆنگرەکە وتی:” یاریەکە لە کامپ نۆیە، دەمانەوێت سێ خاڵی یاریەکە بە دەست بهێنین بە هەرشێوەیەک بێت،چاوەروانی یارییەکی ئاڵۆز دەکەین،ئەوان بەرگری دەکەن و ئێمەش هەوڵ دەدەین دەرفەت دروست بکەین،بۆسکێتس بە شێوەیەکی ئاسایی راهێنانی کردووە، با ببینین بزانین سبەی ئامادە دەبێت یان نا، بۆ دێستیش بە هەمانشێوە سبەی دەزانین ئامادەیە یان نا، باشترین شت بۆ راهێنەر ئامادەبوونی هەموو یاریزانەکانە، ئامادەبن بۆ یاریکردن و ئاتسێکی باش پێشکەش بکەن”.
دواتر لەسەر کەمکردنەوەی مووچەکەیان کومان وتی:” دەمانەوێت یارمەتی یانەکە بدەین،ویستمان باشترین شت بە یانەکە ببەخشین،ئێمە 7 یاریمان ماوە لەمساڵداو دەبێت بردنەوە تۆمار بکەین، وابزانم شایەنی ئەوە نین ئەو خاڵانە لە دەست بدەین”.
لەسەر کۆچی دوایی مارادۆنا وتی:”مردنی ئەو یاریزانە کاریگەری لەسەرمان دەبێت،بە تایبەت یاریزانە ئەرجەنتینیەکان، چونکە بە دڵنیاییەوە دەزانین بەهای مارادۆنا چییە، دەبێت یارییەکی باش لە پێناو ئەو یاریزانە بکەین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


