“53%ى ژنانى كوردستان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆکاری کێشە خێزانییەکان دەزانن”

باوترین تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى جیهان | فۆتۆ: BT
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
سه‌رۆكى رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان رایده‌گه‌یه‌نێت: 53%ى ژنانى كوردستان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆکاری کێشە خێزانییەکان دەزانن، ده‌شڵێت: “به‌بێ جیاوازى ژنان له هه‌موو چین و توێژه‌كان رووبه‌ڕووى تووندوتیژى ده‌بنه‌وه”.
شۆخان حه‌مه‌ڕه‌شید، سه‌رۆكى رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان ئه‌مڕۆ شه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “به‌پێى راپرسییه‌ك كه رێكخراوه‌كه‌ى ئێمه ئه‌نجامیداوه 53%ى ژنانى كوردستان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆکاری کێشە خێزانییەکان و جیابوونه‌وه دەزانن”.
وتیشى: “زۆربەی ئەو تووندوتیژیيانەی بەرامبەر ژنان دەکرێت سکاڵاى له‌باره‌وه تۆمار ناکرێت، چونكه ژنان شارازاییان نییە لە لایەنە یاساییەکەی و زۆرترین جار بێدەنگی هەڵدەبژێرن بەرامبەر توندوتیژییەکان”.
سه‌رۆكى رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان په‌رده له‌سه‌ر چه‌ند كه‌یسێكى خێزانى لاده‌دات و باس له باوترین ئه‌و كێشه خێزانیيانه ده‌كات كه ده‌بنه‌هۆكارى تووندوتیژى و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ” یه‌كێك له باوترین کەیسانە بوونی پەیوەندی خۆشەویستییە لەلایەن پیاوی خێزاندارەوە، بۆ نموونه ئێمه كه‌یسمان لا هه‌یه كه ژنه‌كه سكاڵاى تۆماركردووه و ده‌ركه‌وتووه هاوسه‌ره‌كه‌ى له یه‌ككاتدا په‌یوه‌ندى لەگەڵ شەش ژن‌دا هه‌بووه”.
له‌باره‌ى چین و ته‌مه‌نى ئه‌و ژنانه‌ى كه زۆرترین تووندوتیژیيان رووبه‌ڕووده‌بێته‌وه شۆخان حه‌مه‌ڕه‌شید كه هاوكات پارێزه‌ره ئاشكرایكرد: “ژنانى هەرێمی کوردستان لە هەموو چین و توێژەکان بەهۆی تۆڕە کۆماڵایەتییەکانەوە رووبەڕووی تووندوتیژی ده‌بنه‌وه، ئه‌و ژنانه‌نش خوێنده‌وار، نه‌خوێنده‌وار، پیر و گه‌نج له چینه جیاوازه‌كانى تێدایه”.
رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان، رێكخراوێكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆیه، هاوکاری یاسایی بێبه‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به ژنان ده‌كات له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، باره‌گاى سه‌ره‌كى له شارى سلێمانییه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



