
گرتەیەکی فیلمەکە
SNN
كۆمپانیای نێتفلێكس بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و بەرهەمی تەلەفزیۆنی جارێکیتر تووشی ئابڕووچوون بووەوە پاشئەوەی گرتەی ماچێکی ناو کڵێسایەکی لە یەکێک لە دراماکانیدا پیشاندا.
دراماکە ناوی A Suitable Boy یە و باسی ژیانی سۆزداریی کیژێکی هیندۆسیی دەکات، کە سیناریۆکەی رۆماننوسی هندی فیکران سیس نووسیوێتی.
لە یەکێک لە گرتەکانی دراماکەدا پاڵەوانی چیرۆکەکە لەناو کڵێسایەکدا کوڕێکی ئیمانداری ناو پەرستگاکە ماچ دەکات و بینەرانی هندیش بەوە تووڕە بوون، دوای ئەو گرتەیە هاشتاگی (BoycottNetflix) بایکۆتی نێتفلێکس بکەن بڵاوبووەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.
ناروتام میشرا ئەندامی حیزبی بەهاراتا جاناتا و وەزیری ناوخۆ لە ویلایەتی مادیا برادیچ دەڵێت: “ئەو گرتەیە بریندار کردنی هەستی شوێنکەوتووانی دینێکی دیاریکراوە و قبووڵکراو نییە”.
بەپێی یاسای هندستان، لەسەر تاوانی لەم جۆرە، هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزایەکی زیندانیی بۆ دەبڕدرێتەوە کە دەگاتە سێ ساڵ بەند کردن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



