وێنە:یانه‌ی پێشمه‌رگه نازناوی خولی باسكه‌ی لاوانی پارێزگای سلێمانی به‌رزكرده‌وه

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یانەی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانییان نازناوی خولی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی به‌رز بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی پارێزگای سلێمانی شه‌شه‌م چالاكی خۆی به ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتیی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆتایی پێهێنا دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ده‌ربه‌ندیخان.
یاریه‌كه به ئاستبەرزی كوڕانی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكردوو تا كۆتاییش به خاڵه‌كانیان پێش ده‌كه‌وتن، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو كه یاریه‌كه به‌سوودی خۆیان كۆتای پێ‌بێنن به‌ئه‌نجامی (84-52)خاڵ.
كامه‌ران محه‌مه‌د راهێنه‌رى باسكه‌ى لاوانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له‌راستیدا من ئێستا كار له‌سه‌ر لێهاتووى سه‌ره‌تایی یاریزانان ده‌كه‌م، بۆیه له‌ڕێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه داوا له راهێنه‌ران ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ئاسته كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر یاریزان لێهاتووى سه‌ره‌تایی به‌هێز نه‌بێت ناتوانێت له‌ناو یاریگا ركابه‌رى بكات، داواكاریشم بۆ داهاتوو خولی زیاتر بكرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م گه‌نجانه دوارۆژی وڵاته‌كه‌مانن”.
له‌لاى خۆیه‌وه بڕوا عه‌زیز راهێنه‌رى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند:” كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره خولانه گرنگی تایبه‌ت خۆى هه‌یه بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان كه زیاتر له پێنج ساڵه خول بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه، خۆستان ده‌زانن یاریزان به‌به‌رده‌وامى هه‌ر مه‌شق بكات بێزارده‌بێت به‌جۆرێك كه یاریزانى زۆر ئاست به‌رزمان هه‌بووه به‌هۆى نه‌بونى خول‌و پاڵه‌وانێتیه‌وه وازیان له یاریكه هێناوه.
له‌ئێستادا سلێمانی یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق كه دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكیه وه‌رزشییه‌كان زۆرترین چالاكی وه‌رزشی له خۆگرتووه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، ئه‌وه‌ش بۆته جێگه‌ی دڵخۆشی راهێنه‌ران و یاریزانانی كه جارێكی‌تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو یاریگاو هۆڵه داخراوه‌كان”.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



