
وەزارەتی کشتوکاڵ
SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ، رووپێویەكمان بۆ بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی خۆماڵی و بیانی ئەنجامداوە، بریاروایە هەفتەی داهاتوو بۆ ئەم مەبەستە 162 پرۆژەی نوێ لەبواری كشتوكاڵی رادەگەیەنین.
حوسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: دوای ئەنجامدانی رووپێویەك لەلایەن تیمەكانی ئێمە و دەستەی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی خۆماڵی و بیانی بریادراوە هەفتەی داهاتوش 162 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵ لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە رادەگەیەنێرێن.
وتیشی “پرۆژەكان لە بواری كشتوكاڵی و سامانی ئاژەڵ بواری كشتوكاڵی رووەكی، لە راستیشدا تەواوی وردەكاری پرۆژەكان بە دەستی ئێمەش نەگەیشتووە كە پرۆژەكەكان چۆن و بە چ شێوەیەكیش دەبێت، تەنیا ئەوەندەی بە ئێمە گەیشتووە كە دەستەی وەبەرهێنان ئەو پرۆژانە لە هەفتەی داهاتوو دەخاتە روو وەبەرهێنانی تێدا دەكات”.
بۆ وەگرتنی زانیاری لەسەر پرۆژەكان SNN پەیوەندی كرد بە محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، بەڵام پەیوەندەیكەی بەردەست نەبوو.
بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ لە ئێستادا 31 پرۆژەی كشتوكاڵی بە سەرمایەی 835 ملیۆن دۆلار مۆڵەتی پێدراوە وبریاریشە هەفتەی داهاتووش 162 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵ لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە رابگەیەنێرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



