سەدر داوا لەخۆپیشاندەران دەکات ئاسایش و سەلامەتی ناوچەکە بپارێزن

موقتەدا سەدر
SNN
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر بەبۆنەی سەرهەڵدانی توندوتیژی لەخۆپیشاندانەکانی ناسریە، پەیامێکی ئاراستەی خۆپیشاندەران و حکومەتیش کرد، دوا لە خۆپیشاندەران دەکات ئاسایش و سەلامەتی ناوچەکە بپارێزن، ململانێ و کێشەکانی نێوان چارەسەربکەن.
سەدر لە پەیامەکەشیدا رایگەیاند: هەرلایەنێک ئارامی تێکبدات ئەوە رێز لەپێگەی دەوڵەت ناگرێت، بەداخیشە بۆ ئەو توندوتیژییەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دژبە خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە، داواش لەخۆپیشاندەران دەکات بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، رێزەکانیان یەکبخەن و بەشێوەی ئاشتیانە و لەچوارچێوەی بنەماکانی دیموکراسیدا و لەهەڵبژاردنی داهاتودا نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵ و داگیرکەران و تیرۆرستان.
هەروەها سەدر داواش لەحکومەت دەکات، یاسا جێبەجێبکات، ئاسایشی دابینبکات ئەگەرنا بەرپرس دەبن لەبەردەم خوا و خەڵکدا.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



