ڤیدیۆ:جەنگەکەی تایسۆن و رۆی جۆنز بە یەکسانبوون کۆتایی هات

مایک تایسۆن و رۆی جۆنیۆرز
SNN Sport
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەفسانەی بۆکسێن مایک تایسۆن، رووبەڕووی یاریزانی هاونیشتمانی رۆی جۆنز جۆنیۆرز بووەوەو لە ئەنجامدا رووبەڕووبوونەوەکەیان بە یەکسانبوون تەواوبوو.
تایسۆنی تەمەن 54 ساڵ،لە دوای ساڵی 2005وە یەکەم شەڕە ئەنجامی دەدات کە لە 8 جەولە پێکهاتبوو، تێیدا تایسۆن توانی 10 ملیۆن یۆرۆ وەرگرت و لەبەرامبەردا رکابەرەکەشی هەمان پارەی وەرگرت.
مایک تایسۆن ساڵی 2005 پاش ئەوەی بە یەکجاری وازیهێنا، گەڕایەوە بۆ گۆڕەپانەکان و لە 58 رووبەڕووبوونەوەدا توانیویەتی 50 یاری بباتەوە.
کۆتا رووبەڕووبوونەوەی رۆی جۆنز ساڵی 2018 بوو، کە 66 بردنەوەی هەیەو 47ی بە لێدانی کوشندە بووەو تەنیا 9 جار دۆڕاوە.
تایسۆن کاتێک تەمەنی 20 ساڵ و 4 مانگ و 22 رۆژ بوو توانی لە تراڤۆر بێربیک بباتەوە و توانی ببێتە پاڵەوانی کێشی قورسی جیهان،ئەمەش کردی بە بچووکترین یاریزان لە مێژوودا لەو تەمەنە لاوە ئەو نازناوە گەورەیە بباتەوە.
Mike Tyson vs. Roy Jones Jr. ends in a draw.
(via @BTSportBoxing)pic.twitter.com/UN6rjBRXZC
— Bleacher Report (@BleacherReport) November 29, 2020
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



