وێنە: هەڵمەتی بەخشینی خوێنی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان دەستی پێكرد

SNN- بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ بەمەبەستی بەخشینی خوێن بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێیەتی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بەشداری هەڵمەتی خوێن بەخشینیان دەست پێكرد .
فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ لە ژێر ناونیشانی بەخشینی خوێن بەخشینی ژیانە هەڵمەتی خوێن بەخشین لەلایەن رۆشنبیران و هونەرمەندانەوە دەستیپێکردووە، بۆیە ئەمڕۆ ئێمەی هونەرمەندان بەشداری لە هەڵمەتی بەخشینی خوێن دەكەین و مۆمی شیفا بۆ نەخۆشان دادەگیرسێنێن، هیوادارین لە رۆژانی داهاتووش تەواوی هونەرمەندانی هەولێر بەشداری بكەن لەو هەڵمەتە.
وتیشی “ئەم هەڵمەتە بۆ پڕكردنەوەی كەمی خوێنی پێویستە بۆ نەخۆشان كە ئێستا بەهۆی بوونی ژمارەیەك لە تووشبووانی تالاسیمیا و تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستمان بە خوێنی زۆر هەیە. بۆیە داوا لە هەموو چین و توێژێك دەكەین بەشداری بكەن لە خوێن بەخشین تا ئەو بۆشاییە پڕ بكەینەوە”.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



