
ئیدن هازارد
SNN Sport
ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، لە ماوەی 16 مانگی رابردوو کاتێک لە یانەی چێڵسی ئینگلزیییەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، تووشی چەند پێکانێکی جۆراوجۆر بووە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ئەو 16 مانگەی ئەم ئەستێرە درێسی یانەی شاهانەی پۆشیوە،تووشی 8 پێکان بووە لەگەڵ تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێژەی یاریکردنی لە %31 بوو.
هازارد لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر بە یانەی ئەلاڤێس لە هەفتەی یانزەی لالیگا تووشی پێکان بوو، تا ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەی بە فەرمی دیاری نەکراوە.
بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، پێکانی ئەمجارەی ماسولکەییە و لە قاچی چەپیدایە،ئەو یاریزانە دوای 26 خولەک یاریکردن یاریگای جێهێشت و رۆدریگۆ لە شوێنی هاتە یاریگاوە.
هازارد لە 7ی حوزەیرانی ساڵی 2019 بە گرێبەستێکی 5 ساڵ و تا ساڵی 2024 بە بڕی 100ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ زیادەی تر لە کاتی گۆڕانکارییەکان کە دەگاتە 130 ملیۆن یۆرۆ، پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووەو بەهۆی زۆری پێکانەوە نەیتوانیوە بە ئاستی بەرزی خۆیەوە دەربکەوێت.

More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



