چاره‌نووسى دوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به نادیارى ده‌مێنێته‌وه

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مساڵ ته‌نیا یه‌ك مووچه‌ى تر دابه‌شده‌كرێت، ده‌شڵێت: “چاره‌نووسى دوو مووچه‌ى مانگه‌كانى تشرینى دووه‌م و كانونى یه‌كه‌م تا ئێستا رووننه‌بووه‌ته‌وه”.
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به SNNى راگه‌یاند: “به‌پێى ئه‌و داتا و ئامارانه‌ى كه له‌به‌رده‌ستماندا هه‌یه هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن، ئەمساڵ تەنیا یەك مووچەی تر لە هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت”.
وتیشى: “جارێ دیار نییە مووچەی ئەو دوو مانگەی كه دابه‌شنه‌كراوه واته تشرینى دووه‌م و كانونى یه‌كه‌م، دەكەوێت ساڵی نوێ، پاشەكەوت دەكرێت یاخود درێژە بە دابەشكردنی مووچە دەدرێت تا مانگەكانی ساڵی 2020 تەواو دەبن له ساڵى نوێ‌دا، یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ئەو بڕیارە دەكەوێتە سەر لیژنەیەكی تایبەت كە لە وەزارەتی دارایی و چەند وەزارەتێكی دیكەی پەیوەندیدار پێكدێت”.
له‌باره‌ى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ” ئەگەر حكومەی عێراق 320 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێم بكات ئەوا دەتوانین بە لێبڕینی %18 مووچە دابەش بكەین، بەڵام لە حاڵەتی نەناردنی ئەو 320 ملیار دینارە ئەوا ناچارین به لێبڕینى زیاتر له مانگه‌كانى پێشوو مووچه دابه‌شبكه‌ین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


