له كه‌ركوك ده‌وام له زۆربه‌ى خوێندنگە كوردییه‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له سنوورى كه‌ركوك بڕیاربوو خوێندنى قوتابخانه كوردییه‌كان ده‌ستپێبكات و له به‌رامبه‌ردا به‌شێكى زۆر له مامۆستایانى شاره‌كه بایكۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند و زۆربه‌ى خوێندنگەکان له‌به‌ر دواكه‌وتنى مووچه ده‌وامیان نه‌كرد.
هیوا ئه‌حمه‌د مامۆستا له كه‌ركوك به SNNی راگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مڕۆ له شارى كه‌ركوك به‌شێكى زۆر له مامۆستایانى خوێندنى كوردى و خوێندنگە كوردییه‌كانى سه‌ر به هه‌رێمى كوردستان خۆپیشاندانیان له دژى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان ئه‌نجامدا.
وتیشى، “له كاتێكدا بڕیاربووه له قوتابخانه‌ى ئاڵاى بنه‌ره‌تى له شارى كه‌ركوك زه‌نگى خوێندنى ئه‌مساڵ لێ بدرێت، به‌ڵام مامۆستایان له به‌رده‌م قوتابخانه‌كه خۆپیشاندانیان كردوو داوایان كرد ته‌واوى مامۆستایان بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن”.
ئه‌و مامۆستایه باسیشى له‌وه‌كرد، پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێم پرسی مووچه چاره‌سه‌ر بكات به تایبه‌تى له شارێكى وه‌كو كه‌ركووك كه ده‌بینى له هه‌مان قوتابخانه مامۆستایانى سه‌ر به حكومه‌تى عێراق مانگانه مووچه و ئه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بێ مووچه‌ن زۆر جێگاى نیگه‌رانییه و چیتر له‌تواناى مامۆستایان نه‌ماوه ئه‌و بارودۆخه به ئاسایى وه‌ربگرن.
پێشتر حكومه‌تى عێراق بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ى ده‌وامى قوتابخانه‌كان به شێوه‌یه‌ك هه‌ر رۆژێك قوناغێك ده‌وام بكات و له‌و یه‌ك رۆژه‌دا ته‌واوى وانه‌كان به خوێندكاران بوترێته‌وه. بۆ نموونه یه‌كشه‌ممه قۆناغى یه‌كى بنه‌ره‌تى به ته‌نها ده‌وامیان هه‌یه و ده‌بێت وانه‌كانى یه‌ك هه‌فته‌یان له لایه‌ن مامۆستایانه‌وه پێ بوترێته‌وه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مترین كۆبوونه‌وه‌ى خوێندكاران دروستببێت وه‌كو رێگرییه‌ك له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN له سنوورى كه‌ركووك هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خوێندنى كوردى بڕیاردرا ئه‌مڕۆ ده‌وام ده‌ستپێبكات و له قوتابخانه‌ى ئاڵا زه‌نگى خوێندن لێدرا، به‌ڵام قوتابخانه‌كانى سه‌ر به هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى كه‌میان ده‌وامیان كردووه و به‌شێكى تر له قوتابخانه‌كانیش ته‌نها كتێبیان دابه‌شكردووه و زۆربه‌ى قوتابخانه‌كانیش تاوه‌كو ئێستا بایكۆتیان كردووه.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


