باوکی بڵێسە: کوڕەکەم تیرۆر کراوە و پێش ئهوهى بمرێت لێى دراوه

مهراسیمى بهخاكسپاردنى تهرمى بڵێسه عومهر له ڕانیه | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
ىئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمی بڵێسە عومەر، لە وڵاتی سویدەوە گەیشتەوە ڕانیە کە دوو هەفتە لەمەوبەر تەرمەکەی لە هۆتێلێکی وڵاتی سوید دۆزرابوویەوە، باوکیشى دهڵێت: کوڕەکەم تیرۆر کراوە و پۆلیسی سویدیش تا ئێستا زانیاری لەسەر رووداوەکە نادرکێنێت.
عومەر کوێخا سابیر باوکی بڵێسە بە SNN ی راگەیاند: “دوو هەفتە لەمەوبەر ئەو کاتەی بڵێسەی کوڕم ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی لە سویدەوە بگەڕێتەوە کوردستان لە هۆتێل شیراتۆنی سوید کوژرا، ئێمه ئەو رووداوە بە تیرۆرکردن دەزانین، چونکە کوڕەکەی من چالاکوانێکی سیاسی بوو، هاوشانی شەڕڤانان لە کۆبانێ بەشداری شەڕی دژی داعشی کرد”.
وتیشى: “بەگوێرەی زانیاریەکانی ئێمه پێش کوشتنی بڵێسە، بە تووندی لێیدراوه و زەبری گەورە بەر سەری کەوتووە، هەرچەندە تا ئێستا پۆلیسی سویدی هیچ لێدوانێکی لەسەر رووداوەکە نەداوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوه لەو کەیسە بەردەوامە”.
باوكى بڵێسه باسی لەوەشکرد: “ئێمه کێشەی کۆمەڵایەتیمان لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک نییە، بەڵام کوشتنی بڵێسە بە کاری تیرۆرستی ئەو کەسانە دەزانین کە دژی چالاکوانانی کوردن بە تایبەت ئەو چالاکوانانەی هاوشانی شەڕڤانان دژی داعش جەنگاون”.
بڵێسە عومەر گەنجێکی خەڵکی ڕانیە بوو، رەگەزنامەی وڵاتی سویدی هەبوو جگە لە چالاکی سیاسی کاری بازرگانیشی ئەنجامدەدا و بەشداری شەڕی رزگارکردنی کۆبانێی کردووە و زیاتر لە 3 مانگ هاوشانی شەڕڤانان لە کۆبانێ دژی داعش شەڕی کردووە، دوو ههفته لهمهوبهر تهرمهكهى له هۆتێلێكدا له وڵاتى سووید دۆزرایهوه.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



