
دوكانێكى فرۆشتنى زێڕ له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN
لە ماوەی پێنج ڕۆژی رابردوودا نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و سەرۆکی زێڕەنگەرانی سلێمانیش پێشبینی زیاتری نرخەکەی دەکات.
دلێر تار محەمەد سەرۆکی زێڕەنگەرانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە نرخی زێڕ بە بەردەوامی رووی لە دابەزینە، بەجۆرێک ئێستا مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر بە 17دۆلار و عەیارە 21 نزیکەی 21 دۆلاری بۆ هەر مسقاڵێک دابەزیووە و پێشتر نرخی کیلۆیەک زێڕ 60 هەزار و 400 دۆلار بووە و ئێستا 50 هەزار و 620 دۆلارە بۆ کیلۆیەک زێڕی عەیارە 24 بڕی 420 دۆلار کەمی کردووە.
سەرۆکی زێڕەنگەرانی سلێمانی: هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕی بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا گەڕاندەوە و دەڵێت: پێشبینی دەکەین گەر ڤاکسینەکە کاریگەری باشی هەبێت و بگاتە هاووڵاتیان ئەوا نرخی زێڕ بگاتەوە ئاستی پێشووی کە 30 هەزار و 700 دۆلاربوو بۆ کیلۆیەک.
لەگەڵ دۆزینەوەی چەند ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی زێر بەبەردەوامی رووی لە دابەزینە و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و جموجوڵی بازرگانی زیاتر لە نرخی زێڕ کەمدەکاتەوە لە جیهاندا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



