ئەو بڕە پارەیەی وەزیری شارەوانی باسی لێوەدەكات بۆ هەڵەبجە تەرخانكراوە پرۆژە ڕاگیراوەكان ناخاتەوە گەڕ

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزرا باسی لە دابینكردنی شەش ملیار دۆلار كرد بۆ سلێمانی و هەڵەبجە بە مەبەستی جیبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری، بەڵام سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ئەو بڕە پارەیەی وەزیری شارەوانی باسی لێوە دەكات پرۆژەكانی ئێمە ناگرێتەوە، بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجەش دەڵێت نازانین بەشی بودجەكە چەند دەبێت كە بۆ هەڵەبجە تەرخانكراوە.
كوێستان ئەكرەم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی شارەوانی پەیوەندیم كردووە داوای ڕوونكردنەوەم لێكردوون لەسەر بڕی ئەو پارەیەی كە وەزیری شارەوانی باسیلێوەكرد كە بۆ هەڵەبجە و سلێمانی تەرخانكراوە، ئەوان ئەوەیان پێراگەیاندین كە ئەو پارەیە بۆ پرۆژەكانی شارەوانی نییە و پەیوەندی بە پرۆژەی ئاوەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چەندین پرۆژەی گرنگ و خزمەتگوزاریمان هەیە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كە كاركردن تیایاندا ڕاگیراوە بەهۆی نەبوونی پارەوە، بەڵام ئەو پارەیەی كە لەلایەن رێكخراوی (جایکای) بۆ سلێمانی و هەڵەبجە تەرخانكراوە بۆ بەگەرخستنەوەی ئەو پرۆژە راگیراوانە هەڵەبجە نابێت.
لای خۆیەوە ئەلەند تۆفیق، بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا نازانین بڕی ئەو پارەیە چەندە كە وەزیری شارەوانی ئاماژەی بە دابینكردنی بڕی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار كرد بۆ پرۆژەی ئاو لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، بەڵام پارەكە بۆ ئەوە بەكاردێت كە هەندێك گەڕەكی هەڵەبجە پرۆژەی ئاویان پێنگەیشتووە پرۆژەی ئاویان بۆ دابین دەكەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


