وێنە:یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد رێز له سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌گرێت

سەرهەنگ موحسین
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایەتییه‌كان بڵاویکردووەتەوە، فه‌لاح مه‌سعوود به نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی یانەکە هه‌ستا به رێزگرتن له سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی تیپی پێی یانه‌كه به پێدانی قه‌ڵغانی داهێنان، له پای ئه‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌دا پێشكه‌شی كردووه له خولی نایاب و ده‌ركه‌وتنی به ئاستێكی دیار و به‌رز له به‌رامبه‌ر یانه‌ی قووه جه‌وییه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وندی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد كۆتاییهات به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر.
له میانه‌ی رێزلێنانه‌كه مه‌سعوودی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و كرد كه سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی نایابی پێشكه‌ش كردووه و له ئاستی ئه‌و بەپرسیارێتییه بووه كه خرابووه سه‌ر شانی”.
له لایه‌ی خۆیه‌وه سه‌رهه‌نگ موحسین خۆشحاڵی خۆی به رێزلێنانی ئیداره‌ی یانه‌كه ده‌ربڕی و سووربوونی له پاڵپشتی به‌رده‌وامی بۆ هه‌موو یاریزانه‌كان و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و ئاسته‌ی پێی ده‌ركه‌وتووه به هۆی ئه‌و توانا گه‌وره‌یه كه راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان هه‌یسم خه‌لیل پێشكه‌شی ده‌كات له راهێنانی گۆڵپارێزه‌كان ، جێ ده‌ستی دیاره له سه‌ر گۆڵپارێزه‌كانی تری هاوڕێی به شێوه‌یه‌ك كه سوودی بۆ تیپه‌كه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی .

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



