وێنە:یانه‌ی خاك به كه‌مپێكی راهێنانی ناوخۆیی ئاماده‌كارییه‌كانی چڕده‌كاته‌وه

دیمەنێک لە راهێنانەکانی یانەی خاک
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی خاكی شاری کەرکوک ئاماده‌كارییه‌كانی چڕكردووەته‌وه به ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی ناوخۆیی بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و رۆژانە مەشق و راهێنان لە دوو کاتی جیاوازدا دەکات.
سه‌باره‌ت به كه‌مپه‌كه و ئامانجه‌كه‌ی ، مزوفهر نوری راهێنه‌ری تیپی تۆپی یانه‌ی خاك وتی:” له پێناو زیاتر چڕكردنه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان ، كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانمان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ ئه‌نجامداوه”.
وتیشی:”كه‌مپه‌كه بریتییه له ئه‌نجامدانی یه‌كه‌ی راهێنانی به‌یانیان و ئێواران هه‌روه‌ها دابینكردنی شوێنی مانه‌وه بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونیان له ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوكە”.
هه‌روه‌ها وتی:” به هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان درەنگوهخت بووە ، كه‌مپه‌كه‌مان ئه‌نجامدا له‌پێناو ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێك له ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌ره‌وپێش بچن ، له لایه‌كی تره‌وه دواخستنی واده‌ی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بوو”.
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی خاك وتی:” پێویستمان به 2 یان 3 یاریزان هه‌یه بۆ پێكهاته‌كه ، هه‌وڵماندا یاریزانێكی ئێرانی بهێنین ، به‌ڵام به‌هۆی نەبوونی فیزه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین”.
جێی باسه یانه‌ی خاك له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی پله یه‌كی كوردستان ركابه‌ری ده‌كات كه یانه‌كانی ( كۆیه ، شه‌قڵاوه ، ئاسۆ، گارەو ئاكرێ ) لە خۆدەگرێت.



More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


