“فراكسیۆنی یەكێتی لە پێشی ئەو سەنگەرە بووە كەداوای مووچەو شایستە داراییەكانی كردووە”

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان
SNN- بریار محەمەد
سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: فراكسیۆنی یەكێتیی لە پێشی ئەو سەنگەرە بووە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە لەكاتی خۆیدا مووچە دابین بكات بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان”.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: فراكسیۆنی یەكێتیی لە پێشی ئەو سەنگەرە بووە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە لەكاتی خۆیدا مووچە دابین بكات بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان، بۆیە بە پێویستی دەزانین دوای ئەوەی ئەو پارەیەی كە بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت نەگەیشتە ھەرێم، بێنە پەرلەمانی كوردستان و كۆبوونەوەی تابەت بە پرسی مووچە گرنگە و پێمان وایە ئەم دانیشتنە تایبەت بكرێت بە پرسی مووچە و روونكردنەوەمان پێبدات.
وتیشی “لەراستیدا ئێمە بەردەوام قسەمان لەسەر ئەوە كردووە كە پێشتر حكومەت وتوویەتی بە هاتنی ئەو بڕە پارەیە دەتوانن مووچە بدەن، ئێمە پێداگربووین كە چاكسازی لە سەرچاوەكانی داهات بكرێت، بەداخەوە ئەوەی كە هەبووە لە كۆبوونەوەكان و راگەیاندنەكان بووە و بە كرداری نەكراوە و پێویستە بە داهاتی ناوخۆ مووچەی مووچە خۆران بدرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە دڵنیاییەوە یەكێتیی بەشێكە لە حكومەت و شاندەكەش، بەڵام ئێمە قسەمان لەسەر حكومەتە، لەم بارودۆخە دەمانەوێت روونكردنەوەی حكومەت هەبێت، ئێمە بە پێویستی دەزانین ئەگەر كۆبوونەوەكە بەرودامبێت پرسی مووچە بخرێتە بەرنامەی كار.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



