گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 1/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (1/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- زۆرترین خواست لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
- بردنەوە واتا سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
- دۆڕان یانەی شاهانە دەخاتە سەر لێوار.
- بنزیمە دژی شاختار دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
- زیدان:”ساتە سەختەکان هەن، بەڵام لە مەدرید هەمیشە بە سەریاندا سەردەکەوین”.
- هازارد سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە.

ئاس:
- یارییەکی تری کۆتایی.
- یاری یەکلاکەرەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان دژی شاختار ، ئەگەر مەدرید براوە بێت دەگاتە قۆناغی شانزە.
- بنزیمە دەگەڕێتەوە، ئامادەنەبوونی هازارد بۆ سێ هەفتەی تر بەهۆی پێکانەوە.
- خوان لاپۆرتا:” میسی دەرفەتێکی تر بە بەرشەلۆنە دەدات”.

سپۆرت:
- ئاگادارکردنەوە لە ناوەڕاستی بەرگری.
- کومان دەیەوێت رۆناڵد ئاراخۆ بگەڕێنێتەوە بۆ توانای جەستەیی خۆی و بۆ یاری فیرنسڤارۆش یاری پێبکات لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە تەنیشتی مینگوێزاوە لە دڵی بەرگری.
- پێکانی لینگلێت قورس نیە و تەنیا 10 رۆژ یاریزانە فەرەنسیەکە دووردەکەوێتەوە.
- دی یۆنگ بژاردەیەکی ترە تا لە دڵی بەرگری یاری بکات لەگەڵ مینگوێزا.
- لاپۆرتا پلانی هەیە لەگەڵ بەردەمبوونی میسی و بە بێ بەردەوامبوونی میسی خۆی بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە دەپاڵێوێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پلان بۆ هێنانی یاریزانی دڵی بەرگری.
- کومان و یانەکە رێککەوتوون لە مانگی یەکی داهاتوو یاریزانێکی دڵی بەرگری بگوازنەوە، ئەمەش بەهۆی پێکانی پیکێ بۆ ماوەیەکی زۆر.
- ئیریک گارسیا ئامانجەکەیە و لیستێک یاریزانی بە ئەزموون ئامادەن ئەگەر مانچستەرسیتی دەستبەرداری ئەم یاریزانە نەبوو.
- میسی و گریزمان لە پەیوەندی بەردەوامدان بە یەکەوە، ئەو دوو یاریزانە 26 پاسیان بۆ یەک هەبوو لە یاری ئۆساسۆنا، ئەمەش زۆرترین ژمارەیە لە نێوان ئەم دوو یاریزانە لەم وەرزە.
- هەڵبژاردنەکانی بەرشەلۆنە، خوان لاپۆرتا:” کومان دەرفەتی هەیە و میسی چانسمان پێدەدات.
- لە خولی یانە پاڵەوانەکان ریاڵ مەدرید رووبەڕووی شاختار دەبێتەوە و ئاتلەتیکۆمەدرید و بایرن میونخ بە یەک دەگەن.
- ریاڵ مەدرید بە بێ هازارد یاریەکە دەکات .

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


