پاش کوشتنی موحسین فەخریزادە، بڕیاردرا پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ %20 بەرزبکرێتەوە

موحسین فەخری زادە
SNN
وەک کاردانەوەیەک دوای کوشتنی موحسین فەخریزادە گەورە زانای ئەتۆمی ئێران لە هەینی رابردوودا پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاسایەکی پەسەندکرد کە تێیدا حکومەت ناچاردەکات رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لەسەدا 20 بەرزبکاتەوە.
عەبدول فازل ئامۆیی وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمانی ئێران رایگەیاند: پرۆژە یاسای هەڵگرتنی سزا ئەتۆمییەکانی پەسەندکرد کە تێیدا حکومەت ناچاردەکات رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لەسەدا 20 بەرزبکاتەوە، ئەو یاسایە حکومەتی ئێران تەواوی ئەو بەربەستانەی لەبەردەم خۆیدا نەهێشت کە بەهۆی سزای ئەمریکا و رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 بەسەریدا سەپێنرابوو.
بەپێی یاساکەی پەرلەمان، پشکنینی وێستگەی ئەتۆمییەکانی ئێران لایەن تیمە نێودەوڵەتییەکان و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سنووردارکراوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



