دەست بەسەر 3000 سەبەتەی خۆراکی ئاوارەکاندا گیرا کە لە بازاڕدا فرۆشرابوونەوە

فۆتۆ: منداڵپارێزی کوردستان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان هێزه‌كانى ئاسایش له كۆگایه‌كدا ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر سێ هه‌زار سه‌به‌ته‌ى خۆراك و پێداویستى رۆژانه كه بۆ ئاواره‌كان دابینكراوه، به‌ڵام له بازاڕ فرۆشراوه‌ته‌وه و خاوه‌نى كۆگاكه ده‌ستگیركراوه، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقیش ده‌ڵێت “ئه‌و سه‌به‌تانه دزراون”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند “له ناحیه‌ى رزگارى له كۆگایه‌كدا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر سێ هه‌زار سه‌به‌ته‌ى خۆراك و پێداویستى رۆژانه تایبه‌ت به ئاواره عه‌ره‌به‌كان كه له كه‌مپه‌كانى كوردستان نیشته‌جێن.
وتیشى: “خاوه‌نى كۆگاكه كورده و دانیشتووى ناحیه‌ى رزگارییه له كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا باسى له‌وه‌كردووه كه ئه‌و سه‌به‌تانه له كه‌مپه‌كانى خانه‌قین و هه‌ولێر و شاره‌زووره‌وه له‌لایه‌ن بریكاره‌كانه‌وه بۆى هاتووه هى خێزانه ئاواره‌كانه، به‌ڵام ئه‌و خێزانانه خۆیان فرۆشتویانه.
ئه‌و كارمهندهى ئاسایشى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سێ هه‌زار سه‌به‌ته به‌و شێوازه له خێزانى ئاواره كۆناكرێته‌وه، هه‌ر بۆیه جێى گومانه دزرابێت یان دابهشنهكرابێت به‌سه‌ر ئاواره‌كان و بریكاره‌كان خۆیان فرۆشتویانه‌ته‌وه و زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و بریكارانه وه‌رگیراوه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
سه‌به‌ته‌كان بریتین له خۆراك و به‌تانى و پێداویستى پاككه‌ره‌وه و رۆژانه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سێ هه‌زار سه‌به‌ته‌یه فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، سێ هەزار سەبەتەی خۆراكی كە تایبەت بوون بە ئاوارەكان لە كۆگایەكی كەرتی تایبەت لە كەلار دزراوە و دواتر لە دیالە فرۆشراوەتهوه، بۆ ئه‌وه‌ش داواى لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له لایه‌نە حكومییه‌كان.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند “ئەو سەبەتە خۆراكییانە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دیالەوە بە چەند قۆناغێك هێنراونەتە سنووری ئیدارەی گەرمیان و پاش ئاگاداربوونی دامودەزگاكانی ئیدارەی گەرمیان و ئاگاداركردنەوەی حكومەتی عێراق، بە هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و حكومەتی عێراق بەدواداچون كراوە و لە ئێستادا دەستگیراوە بەسەر سەبەتە خۆراكییەكاندا”.
وتیشى: “كەیسەكە لە دادگای ناحیەی رزگاریییه و و لێكۆڵینەوە بەردەوامە و ئەم سەبەتە خۆراکییانە دوور و نزیك پەیوەندییان بە ئاوارەكانی نیشتەجێی سنووری ئیدارەی گەرمیانەوە نییە.”
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



