
SNN- بریار محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لە دوو هەفتەی رابردوو بەروارد بە مانگی رابردوو رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا %50 كەمی کردووە، هۆكارەكەشی ئاشکرادەکات.
د. خاڵس قادر، بەڕێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە SNNی راگەیاند لە 10 هەفتەی رابردوو حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە و بەڵام ئەمە بە واتای تەواو بوونی كۆرۆنا نایەت، بەڵكو مەترسی دووبارە بەرزبوونەوەی رێژەکە هێشتا ماوە.
وتیشی: كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، یەكێك لە هۆكارەكان پابەندبوونی هاووڵاتیان بوو بە رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی و هۆكاری دووهەمیش داخستنی دەرگاكانی خوێندنگاكان بوو.
ئەوەشی خستە روو: پارێزگای هەڵەبجە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی هەرێم لەرووی ژمارەی تووشبوونەوە باشترینە و کەمترین رێژە تۆماردەکات.
دواتر هەولێر و سلێمانی و دواتریش پارێزگای دهۆك، بەڵام ئێستا وەكو پێشتر نییە هەر جارەوە پارێزگایەك بەرزترین رێژەی تێدا تۆمار بكرێت لەم قۆناغەدا سەرجەم پارێزگاكان رێژەی تووشبوانیان زۆر لە یەكترەوە نزیكە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



