حکومەتی هەرێم وردەکاری دانوستانەکانی خۆی لەگەڵ بەغدا ناردە پەرلەمان

پەرلەمانی کوردستان
SNNـ بڕیار محەمەد
راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكار گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان و دواتر ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت، چاوەڕێدەکرێت بۆ رای گشتیش بخرێته‌ڕوو.
سامان ئەحمەد بەکر بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند “لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى 2020/11/15ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، بڕیاردرا شاندی دانوستانكارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل ئامادە بکات كه تیایدا به‌وردى و به‌به‌ڵگه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و رای گشتی له‌ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه” .
وتیشی: “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2020/12/3، ئەو راپۆرتەی داوا کراوە، لەلایەن لیژنه‌ی دانوستانكار گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان و دواتر ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت و دواتر بۆ رای گشتیش ده‌خرێته‌ڕوو”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



