لێکۆڵینەوە لە کچەکەی ترەمپ و هاوسەرەکەی دەکرێت

0
1455

SNN

بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی پارەی بەخشەران، نووسینگەی داواکاری گشتیی لە واشنتن-ی پایتەت لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئیڤانکا ترەمپ و جاریت کۆشنێر-ی هاوسەری دەکات.

لە بەڵگەنامەیەکدا کە تۆڕی هەواڵی CNN ئاشکرایکردووە، دەرکەوتووە رۆژی سێشەممەی رابردوو کچە گەورەکەی سەرۆکی ئەمریکا و هاسەرەکەی پێکەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی پارەی بەخشەران لەلایەن لیژنەی دانانی سەرۆکەوە لە ساڵی 2017دا.

لێکۆڵینەوە دادییەکە بۆی دەرکەوتووە کە ئیڤانکا و جارید کۆشنێر بەشێوەیەکی ناڕەوا پارەی رێکخراوێکیان بە هەدەر داوە و بڕی یەک ملیۆن دۆلاریان بەخشیوەتە هۆتێلی ترەمپ لە هەفتەی دانانی دۆناڵد ترەمپ-دا لە ساڵی 2017 وەک سەرۆکی نوێی وڵات.

لیژنەی لێکۆڵینەوە داوای لیستی خەرجییەکانی میلانیا ترەمپ خانمی یەکەمی ئەمریکاشی کردووە تا بزانێت لەو ماوەیەدا چەندی سەرف کردووە لەو بۆنەیەدا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this