
زیانگهیاندن به نهخۆشخانهى ڕزگارى له شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن کەسوکاری نەخۆشێکی کۆچکردووەوە هێرشکرایە سەر کەلوپەلی تەندروستی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر، تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، هێرشکارەکان دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: “دوای بەدوای ئەوەی کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی(81) ساڵ بوو وە باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر (3) بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی بە داخەوە گیانی سپارد، پاش ئەوەی لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە ئەو پەڕی توانای خۆیان دەبەخشنە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بەشێکیان بونەتە قوربانی ئەم ڤایرۆسە”.
راشیگەیاندووە: “لە بڕی ئەوەی کەسوکار و هاوەڵی نەخۆش سوپاسگوزاری ستافی تەندروستی بن هەڵسان بە هەڵسوکەوتێکی دوور لەبەهای ڕێزگرتن ئەرکی پیرۆزی کاری پزیشکی، هەڵسان بە ئەنجامدانی پشێوی و هەڵکوتانە سەر ستافی تەندروستی و شکاندنی کەلوپەل و ئەمبوڵانس لەنێو نەخۆشخانە و کە ئەنجامدەرانی کارەکە کەس و کاری کۆچکردوو بوون”.
دەشڵێت: “دوای ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕێگەی بەشی یاسایی سکاڵای لە و کەسانە تۆمارکرد کە هەڵیا ن کوتاوەتە سەر بەها پیرۆزەکانی نەخۆشخانە و دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوون بەبڕیاری دادوەر ئەنجامدەرانی کردەوەکە دەستگیرکران بەمادەیی(447)یاسایی سزادانی عێڕاق کە کوڕی کۆچکردوون”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
14 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
15 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
14 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
15 hours لهمهوپێش



