یانه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌یش تووشی یه‌كه‌م دۆڕاندن ده‌بێته‌وه

دیمەنێک لە تۆپی دەستی یانەی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و یانه‌ی سلێمانی تووشی یه‌كه‌م دۆڕاندن ده‌بێته‌وه.
له میانه‌ی یه‌كێك له یارییه‌كانی رۆژی سێیه‌می خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق قۆناغی یه‌كه‌م كه ركابه‌رییه‌كانی له شاری سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه ، یانه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووی یانه‌ی جه‌یشی ركابه‌ری بۆ نازناوه‌كه بوویه‌وه.
گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی سلێمانی باشتر بینران و به‌چه‌ندین گۆڵ پێشكه‌وتن، به‌ڵام تووشبوونی یاریزانێكی به‌ئه‌زموونی به پێكان ئاست و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی جه‌یش گۆڕی.
یاریه‌كه‌ش تا له فیكه‌ی كۆتایی ناوبژیوان نزیك ده‌بوویه‌وه یانه‌ی جه‌یش زیاتر به گۆڵه‌كانی پێش ده‌كه‌وت و له كۆتاییشدا به ئه‌نجامی 30گۆڵ به‌رامبه‌ر به18 گۆڵ به‌سوودی یانه‌ی جه‌یش كۆتایی هات و یه‌كه‌م دۆڕاندنیشی تووشی سلێمانی كرد.
كامه‌ران حه‌سه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی ده‌ستی یانه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” سه‌ره‌ڕای دۆڕاندنمان، به‌ڵام زۆر له ئاستی یاریزانه‌كانمان رازین، چونكه یارییه‌كی به‌هێزییان به‌رامبه‌ر جه‌یش ئه‌نجامدا كه ئه‌و یانه‌یه پاڵێوراوه بۆ نازناوه‌كه، بۆیه پێكانی یه‌كێك له یاریزانه‌كانمان هۆكارێك بوو به‌و ئه‌نجامه بدۆڕێین”.
وتیشی:” گه‌شبینین به ئاستی تیپه‌كه‌مان كه یهكێكبین له‌و یانانه‌ی سه‌رده‌كه‌وین بۆ قۆناغی كۆتایی خوله‌كه، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات له‌و قۆناغه چه‌ند یاریزانێك ده‌هێنینه پێكهاتهكهمانهوه”.
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق به به‌شداری 10یانه به‌دوو قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت و له كۆتاییشدا شه‌ش یانه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی كۆتای خولی بژارده‌ی یانه‌كانی عێراق.
More News
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
12 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
12 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
15 hours لهمهوپێش



