
بەهای نەوت
SNN
دوای ئاشکراکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا و رەزامەند بوونی چەند وڵاتێک بەبەکارهێنانی ئەو ڤاکسینە راستەوخۆ کاریگەری کردە سەر بەهای نەوت و ئەمرۆ هەینی 4ی کانوونی یەکەم بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 49.63 دۆلار.
گۆڕانكارییهكان له نرخی نهوت دوای ئهوه دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی، لە مانگی ئازاری 2020، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەیش بەهۆی داخستنی کارگە گەورەکانی پیشەسازی و وەستانی هێڵە ئاسمانییەکان و گەشتە جیهانییەکان. خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام پاش دۆزینەوەی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو راستەوخۆ دوای ئەو هەواڵە نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی تا ئەمڕۆ کە گەیشتۆتە 49.63 دۆلار.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



