ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتیانی دەکات سەردانی هەرێمی کوردستان نەکەن

هەولێر
SNN
لە کاردانەوەی کوژرانی زانایەکی ئەتۆمی لە ئێران، ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی لە هەرشوێنێک بن، بەوەی ئەگەری هەیە لەلایەن ئێرانەوە بکرێنە ئامانج، هەرێمی کوردستانیش بە یەکێک لە شوێنە مەترسیدارەکان بۆ گیانی ئەو هاووڵاتییانە دادەنێت.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا وتی: “لە سەروبەندی ئەو هۆشدارییانەی کە بەرپرسانی ئێران دەیدەن، مەترسی ئەوە هەیە چەند هێرشێکی تیرۆرستی بکرێتە سەر وڵاتان، مەترسی ئەوەش هەیە ئێران بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکاتە ئامانج”.
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتییانی ئیسرائیل کراوە کە گەشت بۆ چەند هەرێم و وڵاتێک نەکەن، کە ئەوانیش هەرێمی کوردستان، جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا و کیشوەری ئەفریقایە.
لەلایەکی دیکەوە میدیای ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، وڵاتەکە ئاسایشی باڵیۆزخانەکانی لە تەواوی جیهاندا بەهێزترکردووە، بەهۆی ئەوەی ترسی هەیە ئێران هێزە بەکرێگیراوەکانی بۆ هێرشکردنەسەریان بەکاربهێنێت.
ئەمەش لە کاردانەوەی کوژرانی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی دێت لە نزیک تاران، بەرپرسانی ئێران ئیسرائیل لە پشت کوشتنی دادەنێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



