یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق له ته‌رخانكردنی پاره بۆ لقی شاره‌كان پاشەگەزبووەتەوە

نەوزاد قادر
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی كه‌ركوك بۆ چه‌ند رۆژێك دواخرا ،هۆكاره‌كه‌شی شایسته داراییه‌كانی ناوبژیوانانی خوله‌كه بوو .
نه‌وزاد قادر سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق وتی:” پێش ده‌ستپێكردنی خوله‌كه ده‌سته‌ی ئاساییاكردنهوهی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا بوو كرێی ناوبژیوانانی خولی پله یه‌كی عێراق له ئه‌ستۆ بگرێت، بەڵام پاشەگەزبووەتەوە.
هه‌روه‌ها وتی:” وه‌كو یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك یانه‌كانمان ئاگاداركرده‌وه و گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌مان ئه‌نجامدا ، به‌ڵام دواتر ده‌سته‌كه ئاگاداری كردینه‌وه كه ناتوانن كرێی ناوبژیوانانی خوله‌كه دابین بكه‌ن “.
وتیشی:” ئه‌م بڕیاره ناچاریكردین خوله‌كه رابگرین و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی یانه به‌شداربووه‌كان بزانین سه‌باره‌ت بە له ئه‌ستۆگرتنی كرێی ناوبژیوانانی خوله‌كه “.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” بریاردرا كرێی ناوبژیوانان بكرێته 250 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر یارییه‌ك و هه‌ردوو تیپی ركابه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌گرن “.
جێی ئاماژه پێكردنه 18 یانه به‌شداری خولی پله یه‌كی كه‌ركوك ده‌كه‌ن و دابهكراونهته سه‌ر سێ گروپ و ركابه‌رییه‌كانیان به شێوازی خول له یه‌ك قۆناغدا به‌رێوه‌ده‌چێت .
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



