
زیدان
SNN Sport
سبەی شەممە لە یارییەکانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سڤییاو یاریەکە لە کاتژمێر 6:15 خولەک ئەنجام دەدرێت.
زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، تایبەت بە یاریەکە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە یاریەکە کرد.
زیدان وتی:”ئێمە دەزانین لە کوێین و هەتا رۆژی کۆتایی شەڕ دەکەین،متمانەم بە تەواوی یاریزانەکانم هەیە،دۆخەکە ئاڵۆزە،چەند جارێک بە بارودۆخێکی هاوشێوەی ئێستا تێپەڕیووین، سبەینێ یارییەک دەبێت بۆ ئەوەی نیشانی بدەین ریاڵ مەدرید چییە، ئەوەی گرنگترین شتە یاری سبەینێیە، ناتوانین بیر لە یارییەکی تر بکەینەوە، سبەینێ دەبێت گۆڵ بکەین و یارییەکی مەزن بکەین، بەرامبەر بە رکابەرێکی زۆر باش”.
دواتر وتی:” بەڵێ من هەست بە پشتگیری یانەکە دەکەم لە لایەن هەمووانەوە، من ناتوانم دڵخۆشبم کاتێک یارییەک دەدۆڕێنم، کاتێک یاری نابەیتەوە ئەوە ئاساییە و رەخنە بگیرێت، بیرکردنەوەم بەرامبەر بە یاریزانەکان و ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەین گۆڕانکاری بە سەردا نایەت، من بەردەوام لە خۆشیدام لەم یانەیە”.
لە بەردەوامی قسەکانی وتی:” من پێشبینی یارییەکی باش و کێبڕکێ دەکەم بەرامبەر بە سڤییا، وەک هەمیشە هەموو راهێنەرێک پێکهاتەی خۆی هەڵدەبژێرێت، سبەینێش یارییەکی تر دەبێت بەرامبەرمان، با ببینین بزانین کێ یاری دەکات،ئێمە دەزانین چۆن هاوسەنگی بپارێزین،هەوڵ دەدەین براوەبین، من گرنگی بە کارکردن و بە دەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە دەدەم”.
لە کۆتایدا وتی:” من هەست بە هێزبوون دەکەم، لە هەوڵدام بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و یاریزانەکانیش چانسی ئەوەم پێدەدەن،کە سبەی یارییەکی گەورە لەگەڵ رکابەرێکی گەورە ئەنجام بدەین”.
More News
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
6 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
8 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
9 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
6 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
8 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
9 hours لهمهوپێش



