دادگای عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی چارەسەر دەکات

رەعد حەمودی و سەرمەد عەبدولئیلا
SNN Sport
دادگای عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی پووچه‌ڵكرده‌وه و بڕیارێكی كۆتایی ده‌ركرد به دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی و دانانی ره‌عد حه‌مودی به سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق وێنهیەكیان له بڕیاری دادگا ده‌ستكه‌وتووه كه بڕیارێكی ده‌ركردووه به جێگیركردنی ره‌عد حه‌مودی به سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی رهتیكردبووه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای له سه‌ر عێراق كردبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی شارەزا کە میدیا عێراقییەکان لێدوانەکانیان بڵاوکردووەتەوە وتی:”ره‌عد حه‌مودی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست بهكاردهكاتهوه بۆ به‌رێوه‌بردنی ئۆڵۆمپی تا كاتی هه‌ڵبژاردنی نوێ ، ئه‌مه‌و دادگا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیارێكی ده‌ركردبوو به راگرتنی كاركردن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق.
ئه‌مه‌و جه‌زائر سهلانی به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی وتبووی:”ته‌نیا رێگایه‌ك هه‌یه بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه و خۆبه‌دوورگرتن لە سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر عێراق ، ئه‌ویش ده‌رچوونی بڕیارێكی دادگایه به دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به سه‌رپه‌رشتی ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق دانپێنراوی نێوده‌وڵه‌تی.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



