ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان: هەفتەی داهاتوو هەڵوێستی خۆمان لەسەر دۆخی هەرێم دەخەینەڕوو

بزوتنەوەی گۆڕان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەكات: “هەفتەی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و هەڵوێستی خۆمان لەسەر ئەم دۆخەی كە ئێستا لە هەرێم دەگوزەرێت دەخەینەڕوو”.
عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: بزوتنەوەكەمان بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دروستبووە و هەر بەو ئاراستیەش كارمان كردووە، ئێمەش بۆ ئەوە چوینەتە حكومەت بۆ ئەوەی خزمەت بكەین و چاكسازی بكەین لە حكومەت، بەڵام نەك هەر چاكسازی نەكراوە بەڵكوو دۆخەكە خراپتر بووە لەم هەفتەیەشدا لەسەر ئەو پرسە كۆدەبینەوە.
وتیشی: بزوتنەوەی گۆڕان ئامادە نییە بچێتە ژێرباری داواكاری هیچ حزبێك كە بەچ ئاراستەیەك كار بكات، بەڵكوو ئێمە بەرنامە و پلانی تایبەت بەخۆمان هەیە .
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەڕەشانەی كە فراكسیۆنی پارتی كردیە سەر بزوتنەوەكەمان لە لایەن فراكسیۆنەكەمان لەپەرلەمان وەڵامدرانەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان بەمەرجی ئەوە چوینەتە حكومەت و بەشداربووین كە چاكسازی بكرێت و گەندەڵی نەهێڵدرێت و بارودۆخی هاووڵاتیان و دابەشكردنی مووچە باشبكرێت، بەڵام تا ئێستا نەك هەر چاكسازی نەكراوە بەڵكو دۆخەكە لە پێشتر زۆر خراپتر بووە.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، هەفتەی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبینەوە و بڕیاری سەرەكیش لای جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانییە.
More News
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
3 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
5 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
6 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
3 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
5 hours لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
6 hours لهمهوپێش



