
سیروان حه‌سه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ حزبه كوردستانییه‌كان جگه له پارتى له شارى كه‌ركوك كۆبوونه‌وه بڕیاریاندا به پێكهێنانى دوو لیژنه بۆ سه‌ردانى نه‌ته‌وه‌كان و رێكخستنى كۆنفرانسێك بۆ به‌هێزكردنى گیانى برایه‌تى و پێكه‌وه ژیان. هاوكات كار له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى ده‌كرێت.
محه‌مه‌د عوسمان به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له كه‌ركوك به SNNی راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به به‌شدارى حزبه كوردستانییه‌كان له باره‌گاى حزبى شیوعى له كه‌ركوك له سەر چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به كورد و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه كۆبوونه‌ته‌وه.
وتیشى: له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردراوه به پێكهێنانى دوو لیژنه كه لیژنه‌یه‌كیان كارى سه‌ردانى كردنى نه‌ته‌وه‌كانى عه‌ره‌ب و توركمان ده‌بێت و لیژنه‌یه‌كیش هه‌ڵده‌ستێت به سازدانى كۆنفرانسێك بۆ به‌هێزكردنى گیانى برایه‌تى و پێكه‌وه ژیانى نێوان پێكهاته‌كان كه تێیدا حزبه كوردستانییه‌كان و كه‌سایه‌تى و رۆشنبیر و چالاكوانانى شاره‌كه به‌شدارى ده‌كه‌ن.
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى باسیشى له‌وه‌كرد: لایه‌نه كوردستانییه‌كان تاوتوێى ئه‌و پرسانه‌یان كردووه كه پێشتر له كۆبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى خرانه‌به‌رباس و ده‌یانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بده‌ن، چونكه وه‌كو یه‌كێتی باوه‌ریان به‌وه هه‌یه سه‌رجه‌م حزبه كوردستانییه‌كان له‌بڕیاره‌كاندا به‌شداربن و هیچ لایه‌نێك په‌راوێزنه‌خرێت.
محه‌مه‌د عوسمان ئه‌وه‌سى خسته‌روو، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌شدارى بكه‌ن له ئیداره‌ی كه‌ركوك كه ئه‌زمونه‌كانی رابردوو سه‌لماندوێتی هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به په‌راوێزخستن و وه‌لانانى لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌كانى تر شاره‌كه به‌رێوه‌ببات.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكى یه‌كێتى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك كۆمار و راكان جبورى پارێزگارى كه‌ركوك و ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك خرانه‌به‌رباس كه بڕیاره كارى له‌سه‌ر بكرێت له‌وانه “دۆسیه‌ى زیندانیانى عه‌ره‌ب له گرتوخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشتى لیژنه‌ى تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كه‌ركوك و دۆسیه‌ى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات، چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه‌ى زه‌وى زارى كشتو‌كاڵى، كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى كه‌ركوك”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


