هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د له پۆستی راوێژكار له یانه‌ی قووه جه‌وییه كشایه‌وه

هەوار مەلا محەمەد
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كشانه‌وه‌ی خۆی له كاركردن وه‌ك راوێژكاری هونه‌ری یانه‌ی قووه جه‌وییه‌ی عێراقی راگه‌یاند، ئەمەش به هۆی ئەوەی لە لایەن ئیدارەی یانەکەیەوە وا وەسفکراوە جدیی نەبووە لە کارەکەی.
مه‌لا محه‌مه‌د وتی:” شه‌رفمه‌ندبووم به پۆشینی درێسی یانه‌ی قووه جه‌وییه بۆ چه‌ندین ساڵ و پاڵه‌وانێتیمان بۆ ئه‌م یانه گه‌وره‌یه به‌ده‌ستهێنا ، به‌ڵام وه‌كوو لێپرسراو ده‌ست به‌كاربوونم له‌و كاره بۆ نه‌نووسرا پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمان به تایبه‌تی داوای لێكردم پۆستی راوێژكاری هونه‌ری وه‌ربگرم ، چونكه هیچ جدییهتێك نه‌بوو له لایه‌ن ئیداره‌ی قوه جه‌وییه له‌وه‌دا ، ئه‌مه‌ش پاڵی پێوه‌نام بۆ ڕاگه‌یاندنی كشانه‌وه‌م له‌و پۆسته‌دا ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كاركردن له‌و یانه‌یه شهرفێكه هیچی ناگاتی”.
هه‌روه‌ها وتی:” سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه رۆژانه په‌یوه‌ندییان پێوهدهكردم بۆ پرسیاركردن له واده‌ی وه‌رگرتنی فه‌رمی پۆسته‌كه ، به‌ڵام له كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ی قووه جه‌وییه ده‌خوازم وه‌كوو جه‌ماوه‌ر و ئیداره و یاریزانان”.
له لایه‌یه‌كی تره‌وه ، یانه‌ی دیوانییه ئاره‌زووی خۆی ده‌ربڕی به گرێبه‌ستكردن له گه‌ڵ هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د بۆ وه‌رگرتنی پۆستی به‌رێوه‌بەری هونه‌ری تیپه‌كه‌ی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


