به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتی له پیره‌مه‌گرون زانیارى له‌سه‌ر چیرۆكى هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكه‌یان ئاشكرا ده‌كات

كۆمیته‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پیره‌مه‌گرون پاش سووتاندنى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتیی نیشتمانيى كوردستان له پیره‌مه‌گرون ده‌ڵێت: كه خۆپیشانده‌ره‌كان هێرشیانكرده سه‌رمان راسته‌وخۆ باره‌گاكه‌مان چۆڵكرد، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئێمه تێده‌گه‌ین له دۆخى هاووڵاتییان هه‌ربۆیه‌شه رووبه‌ڕووى هیچ خۆپیشانده‌رێك نه‌بووینه‌وه”.
كاردۆ ئه‌بوبه‌كر، به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پیره‌مه‌گرون ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌باره‌ى چیرۆكى رووداوى سووتاندنى باره‌گاكه‌یان به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌و رووداوه‌ى ئه‌مڕۆ روویدا ئێمه ماوه‌ى دوو رۆژه پێشبینى ده‌كه‌ین رووبدات، چونكه خۆپیشاندان به‌رده‌وامه”.
وتیشى: “ئه‌و كاته‌ى كه خۆپیشانده‌ره‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆمیته‌كه‌ى ئێمه، من و پێنج كادیرى تر له‌وێبووین، سه‌ره‌تا به‌ردیان گرته كۆمیته‌كه، دواتر هێرشیانكرد و ئاگریان له بیناكه به‌ردا، ئێمه هیچ به‌رگریمان نه‌كرد و بیناكه‌مان چۆڵكرد، ئه‌و رووداوه روویدا كه هه‌مووان ده‌یزانن و بیناكه سووتا”.
به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پیره‌مه‌گرون ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین و نه‌بووین رووبه‌ڕووى خۆپیشانده‌ران ببینه‌وه، چونكه گیانى هاووڵاتییان و خۆپیشانده‌ران بۆ ئێمه گرنگه”.
به وته‌ى كاردۆ ئه‌بوبه‌كر، “به‌هۆى هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكه‌یان ته‌واوى بینا و كه‌لوپه‌له‌كانى نێو كۆمیته‌كه سووتێنراون، زیانێكى زۆرى ماددى به‌ر بیناكه كه‌وتووه”.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه له ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرون سه‌ربه شارى سلێمانى خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆمیته‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سووتاندیان، ئه‌مه جگه له هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌كۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌و ناحیه‌یه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


