
پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا
SNN
رۆژی دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا کۆدەبنەوە و تاوتوێی سزادانی تورکیا دەکەن لەسەر کنەو پشکنینی بەردەوامی ئەنقەرە لە ئاوەکانی ناوەڕاست بەدوای وزەدا.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا یەکێتیی ئەوروپا بڕیاری سزاکە دەرناکات، بەڵکو جێیدێڵن بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی سەرانی یەکێتییەکە کە رۆژی پێنجشەممە دەبەسترێت.
مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو سەرانی یەکێتیی ئەوروپا هۆشدارییەکی تووندیان دایە تورکیا تا لە گەڕانی بەردەوامی کەشتییەکانی رابوەستێت لە ئاوەکانی سپی ناوەڕاست.
لەئێستادا چاوتێبڕینی تورکیا لە ئاوەکانی ناوچەکە ناکۆکیی زۆری لەنێوان خۆی و یۆنان و یەکێتی ئەوروپادا دروستکردووە، دوای ئەوەی دەرکەوت غازێکی زۆر لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا هەیە.
هەفتەی رابردووش چارڵ میچێل سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند “دەبێت تورکیا واز لە یاری (مشک و پشیلە) بێنێت ئەمڕۆ سازش نەکات و سبەینێ دووبارە پەشیمان ببێتەوە”.
یەکێتیی ئەوروپا لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک هۆشدارییان داوەتە تورکیا کە پێویستە کێشەکانی لەگەڵ یۆنان بە گفتوگۆ چارەسەر بکات و پرۆسەی گەڕان بەدوای وزەدا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست راگرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


