
بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا
SNN
شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەیەکی نزیک لە گوندی بانکا سەروو، سەر بە قەزای زاخۆیان کردووە، بەهۆیەوە کارەبای چەند گوندێکی ناوچەکە پچڕاوە.
دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا، رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە کارەبای گوندەکانی بانکا سەروو، لەگەل بانکا خواروو پچڕاوە بەڵام بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بۆ هاووڵاتییان نەبووە، بەڵام زیانی بە خانوویەکی گوندی بانکا سەروو گەیاندووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئۆرۆمبێلێکی پەکەکەیان کردووە کە نزیکبووە لە گوندی بانکا سەروو.
ئەمە لەکاتێکدایە دوو هەفتە لەمەوبەر بەهۆی بۆردومانێکی دیکەی فڕۆکەکانی تورکیاوە، کارەبای ئەو دوو گوندە پچڕابوو، دواتر چاککرا.
فڕۆکەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە، بەردەوامن لە بۆردومانەکانیان کە زیانی گیانی و ماددی بە هاووڵاتی مەدەنی دەگەیەنێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



