گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 7/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (7/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- لۆکا مۆدریچ مافی مانەوە بۆ خۆی پەیدا دەکات.
- کرواتیەکە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، ئەم وەرزە چوارەم یاریزانە زۆرترین خولەک یاری کردبێت.
- هەمووکات پلانی تایبەت بە خۆراک و راهێنان پەیڕەو دەکات.
- بە پێی راپرسییەک لە %89ی هاندەران پێیان باشە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.
- جارێکی تر دیمبلی دەگەڕێتەوە بۆ پێکانەکان.
- یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەتەنیا پێشەنگی لالیگای داگیرکردووە دوای ئەوەی سۆسیداد و ئەلاڤێس یەکسانبوون.

سپۆرت:
- دیمبلی تووشی پێکان دەبێتەوە.
- دیمبلی تووشی پێکانێکی نوێی ماسولکەیی دەبێتەوە و ماوەی 15 رۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
- میسی و رۆناڵدۆ سبەی جارێکی تر رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئەمەش لە پێناو پێشەنگی گروپی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکان.
- خوان لاپۆرتا:” هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی میسی لە بەرشەلۆنە بەردەوام بێت”.
- ترس لە مەدرید دروست دەبێت و رامۆس ناچار دەبێت دژی مونشنگلادباخ لە رۆژی چوارشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری بکات.

مارکا:
- رامۆس دەگەڕێتەوە بۆ یارییە کۆتاییەکە بەرامبەر بە مونشنگلادباخ.
- سەرکردەکە رۆژی چوارشەممە دەگەڕێتەوە بۆ یارییە گەورەکە.
- پێشتر بەرگریکارەکە 3 هەفتە لە یاریگاکان دوورکەوتبووەوە.
- کاریگەری ئەو یەکلاکەرەوە دەبێت و زیدان بە سەرەکی یاری پێدەکات بۆ ئەوەی یانەکەی بۆ قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان سەربکەوێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- تووڕەیی کومان.
- راهێنەری بەرشەلۆنە رەخنە لە وێنەی بەرشەلۆنە دەگرێت دوای ئەوەی یانەکەی 2-1 دژی قادش شکستیهێنا، ئەمەش دوای زنجیرەیەک هەڵەی تاکە کەسی.
- کومان دوای یاریەکە گلەیی هەیە و دەڵێت:” ئەوەی وتمان ئەنجام نەدراوەو هیچ روونکردنەوەیەکم بۆ ئەنجامی شکستەکە نیە”.
- عوسمان دیمبلی فەرەنسی تووشی پێکان بووەوەو بە لای کەمەوە ماوەی 3 هەفتە دووردەکەوێتەوە.
- مباپی لە ریاڵ مەدرید دووردەکەوێتەوەو ئارەزووی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەردەبڕێت.
- سۆسیداد لەگەڵ ئەلاڤێس یەکسان دەبێت و دەرفەتی گەڕانەوەی بۆ پێشەنگی لە دەستدا.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


