لە بەڕێوهبردنى دۆسیه‌ى ئه‌منى کەرکوکدا كورد به‌شدارى سه‌ره‌كى ده‌بێت

کەرکوک
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له نوێترین هه‌نگاوه‌كان بۆ راده‌ستكردنى دۆسیه‌ى ئه‌منى کەرکوک به هێزه‌كانى پۆلیس، كورد به‌شدارى سه‌ره‌كى ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌موو ده‌روازه‌كانى شارەکە و به‌رپرسى دوو بازگه كوردن و دووانى دیكه‌ش عه‌ره‌ب و به هاوبه‌شى بەڕێوهدهبردرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى کەرکوک بهSNNى راگه‌یاند “دواى راده‌ستكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌منى ده‌روازه‌كانى کەرکوک به پۆلیسى خۆجێیى کەرکوک له‌لایه‌ن پۆلیسى کەرکوکه‌وه پلانى تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنیان دانراوه بەشێوه‌یه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و له نێویاندا كورد به‌شدارى سه‌ره‌كى بەڕێوهبردنى دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه ده‌بن”.
وتیشى: “كوردێك كه “عه‌مید نه‌وشیروان”ه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌موو ده‌روازه‌كانى کەرکوک دانراوه و بازگه‌كانیش له ده‌روازه‌كانى کەرکوک كه ژماره‌یان چوار بازگه‌یه هه‌ر بازگه‌یه‌ك سێ ئه‌فسه‌رى پله به‌رزى بۆ داده‌نرێت له هەموو نه‌ته‌وه‌كان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بازگه‌كانى چیمه‌ن و هه‌ولێر به‌رپرسه‌كانیان كورد ده‌بێت و ئه‌فسه‌ره‌كانیان له نه‌ته‌وه‌كانى دیكه، ده‌روازه‌كانى تكریت و به‌غداش به‌رپرسه‌كانى له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و ئه‌فسه‌ره‌كانى دیكه‌ى له نه‌ته‌وه‌كانى دیكه ده‌بن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه كۆنترۆڵى بازگه‌كان بكرێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى پۆلیسى کەرکوک باسیشى له‌وه‌كرد، له ریزەکانی پۆلیسى خۆجێى هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌شدارن و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خراوه و هه‌مووان به‌پێى پێگه و پله رۆڵیان هه‌یه.
كورد له کەرکوک زۆربه‌ى پۆسته‌كانى پۆلیسى به ده‌سته‌وه‌یه له‌وانه “به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى کەرکوک، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتووچۆى کەرکوک، پاسپۆرتى کەرکوک، پۆلیسى فریاكه‌وتنى کەرکوک، پۆلیسى پاسه‌وانى فه‌رمانگه‌كان”.
هاوكات بنكه‌كانى نێو گه‌ڕه‌كه‌كانیش به پێى نه‌ته‌وه‌كان دابه‌شكراون بۆ نمونه گەڕهكه كوردییه‌كان ئه‌فسه‌رى بنكه‌كه‌یان كورده و بۆ نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


