بەریتانیا پرۆسەی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنای دەستپێکرد

0
732

SNN

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە تەواوی بەریتانیا پرۆسەی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا دەستیپێکرد و وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتەش دەڵێت: “لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار هەموو ئەو کەسانە دەکوترێن کە زۆرترین ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە ڤایرۆسەکە”.

بەریتانیا ڤاکسینەکەی کۆمپانیای ڤایزەر بەکاردەهێنێت و یەکەم گرتەی لێدانی پێکوتەکە بڵاو کرایەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ کە لە خانمێکی 90 ساڵ دراوە.

چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ 800 هەزار پێکوتە لە هاووڵاتیانی بەریتانیا بدرێت، کە لە ساردکەرەوەی زۆر هەستیاردا دانراوە و مات هانکوک وەزیری تەندروستیی بەریتانیا بە “رۆژی سەرکەوتن ناوی برد کە وەک سەرکەوتنەکانی رۆژانی جەنگی جیهانی وایە”.

لە هەریەک لە بەریتانیا و وێڵز و ئێرلەندای باکوور و سکۆتلەندا پرۆسەکە دەستیپێکردووە و کەسانی سەروو 80 ساڵ و ستافی تەندروستی ڤاکسینەکە وەردەگرن و شاژنە ئیلیزابیس-یش دووەم کەس دەبێت کە پێکوتەکەی لێدەدرێت.

ڤاکسینەکەش کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک دروستیانکردووە لە ئێستادا 800 هەزار ژەم لەو ڤاکسینە لە دەست حکومەتی بەریتانیایە، بەڵام لە بنەڕەتدا داوای 40 ملیۆن ژەمی کردووە کە بڕیارە تاوەکو نیسانی 2021 سەرجەمیان بگەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this