
كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى یه‌كێتی، پارتى و گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شدارى هه‌ریه‌كه له: بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و به‌شداربووانى وهفدى هه‌رسێ لایه‌نه‌كه له باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له شارى هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.
مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ى بابه‌ته‌كانى باسى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند: “یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى بریتییه له‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك دابنێین بۆ ئه‌وه‌ى چۆن چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى كوردستان بكه‌ین هه‌رسێكمان، دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى ئه‌و رێگه‌چاره‌یه بڕۆین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تریش باسى بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه بكه‌ین كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان تێیكه‌وتووه”.
وتیشى: “یه‌كێكى تر له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى باسكردنه له په‌یوه‌ندى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه‌ى كه له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا هه‌بووه، چونكه ئێمه هه‌ر چۆن بین و چه‌ند جیاواز بین له كۆتایدا پێكه‌وه‌ین له‌م هه‌رێمه‌دا، پێویسته له‌پێناو چاكتركردنى دۆخه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشتر بكه‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد: “پێشبینى ده‌كه‌م، له كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵيدا بڕیارى باش بدرێت له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان”.
مه‌حمود محه‌مه‌د روونیشیكرده‌وه: “په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق یه‌كێكى تره له باسه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى”.
وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئێمه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به رێگه‌چاره‌یه‌ك كه دۆخى ئێستاى كوردستان بگۆڕێت و به‌ره‌و باشتر بچێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “باس لەوە دەكرێت، كۆبوونەوەی هاوبەش لەنێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا ئەنجامدەدرێت، بێگومان ئەو جۆرە كۆبوونەوەیەش لەم
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



