لێكدانه‌وه‌ى جیاواز بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى یه‌كێتى، پارتى و گۆڕان ده‌كرێت

كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى یه‌كێتی، پارتى و گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لی حەمەسەعید، هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت و بڕیار محه‌مه‌د
سیاسەتمەدارێكی كورد رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و سێ هێزه‌ى به‌شدارن له كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵیدا دەتوانن بڕیاری زۆر باش بدەن، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیش ده‌ڵێت: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى بودجه و مووچه ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه زۆر گرنگه”.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شدارى هه‌ریه‌كه له: بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و به‌شداربووانى وهفدى هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌یه له باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.
د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری دیاری كورد بە SNNی راگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی هەر سێ لایەن: پارتی، یەكێتی و گۆڕان لە كاتێكی زۆر هەستیاردا بەڕێوەدەچێت كە هاووڵاتییان لەسەرپێن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان هاوشێوەی رۆژانی رابردوو، ئەمڕۆ دەبێت ئەو سێ لایەنە لەوە تێبگەن كە دۆخى هه‌رێمى كوردستان هه‌ستیاره، پێویسته ئەمڕۆ بڕیارێك دەربكەن كە جێگەی رەزامەندی و متمانەی هاووڵاتییان بێت بە تایبەت لەڕووی باشتر كردنی بژێوی ژیانیانه‌وه”.
وتیشى: “پێویسته ئه‌م سێ لایه‌نه بڕیار بده‌ن ئه‌مڕۆ، چونكه خۆیان كابینەی حكومەتییان پێكهێناوە هەموو دەسەڵاتەكان بەدەست ئەم سێ حزبەوەن، بۆیە دەبێت بەجددی گوێ لە شەقامی كوردی بگرن بزانن چیان دەوێت”.
ئەو سیاسەتمەدارهی كورد ئەوەشی خستەڕوو: “زۆربەی ئەو كۆبوونەوانەی كە لەڕابردوو ئەنجام دراون حزبەكان لەپێناو بەرژەوەندی و داواكارى خۆیان كۆبوونەتەوە، بەڵام پێویسته ئەم كۆبوونەوەیە واز لە داوای شەخسی خۆیان بهێنن و بە زووتریت كات لەگەڵ بەغدا رێكبكەون كە ئەوە داواكاری سەرەكی شەقامە، هاوكات خەرجی و داهات شەفاف بكەن، راستگۆیانە لەگەڵ خەڵكی خۆیان مامەڵە بكەن، ئەگەر ئەمڕۆ ئەمانەیان كرد ئەوا باش دەكەن بە پێچەوانەوە دۆخەكە ناجێگیرتر ده‌بێت”.
حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆچوونى جیاوازه و پێیوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى بودجه و مووچه ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كه زۆر گرنگه، له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “کۆبوونەوەی سێ قۆڵی هەرسێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت: یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان زۆر گرنگە لەم کاتەدا بەتایبەتی بۆ پرسی مووچە و گوزەرانی هاووڵاتییان و دیاریکردنی ئەجێندایەک بۆ رێکكەوتن لەگەڵ بەغدا، ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتى هه‌میشه مه‌به‌ستمان بووه كه بارگرانى سه‌رشانى هاووڵاتییان كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه خدر قادر، سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌و دۆخه‌ى كه ئێستا له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه به‌شێكى گرێدراوى دۆخى ده‌ره‌وه‌یه و په‌یوه‌ندى به‌و دۆخه‌وه هه‌یه كه ئێستا له جیهاندا ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵام به‌شێكى تریشى په‌یوه‌ندى به ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه، بۆیه ئێمه داوا له سێ لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كه‌ى حكومه‌ت و به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ین هه‌وڵى خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه رزگارى بێت و هاووڵاتییان گوزه‌رانیان باشتر بێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



