بۆیەکەمجار کەسێکی بەڕەچەڵەک ئەفریقی دەبێتە وەزیری بەرگری ئەمریکا

SNN
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار جۆو بایدن سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەنیازە ژەنەراڵی خانەنشین (ڵۆید ئۆستن) بکاتە وەزیری بەرگری وڵاتەکەی.
لوید ئۆستن لەسەردەمی باراک ئۆبامادا سەرپەرشتیاری هێزەکانی ئەمریکا بوو لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری فەرماندەی سوپا بوو لە ساڵی 2003 کە هاتنە ناو عێراق، بەمەش بووە یەکەم کەسی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی ببێتە وەزیری بەرگری ئەمریکا.
ژەنەراڵ ڵۆید ئۆستن-ی تەمەن 67 ساڵ بەشداریی هەردوو جەنگی ئەفغانستان و عێراقی کردووە و رکابەری میچێل فلۆرنۆی بوو کە راوێژکاری وەزارەتی بەرگرییە و دەیویست ئەو پۆستە وەربگرێت.
چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە 8/12/2020 جۆو بایدن و تیمەکەی، بەشێوەیەکی رەسمی ئۆستن بۆ پۆستی وەزیری بەرگری بەربژێر بکەن و وەک یەکەم ئەمریکی بە نەژاد ئەفریقی بیکەنە وەزیری بەرگری.
بایدن پێشتر لەگەڵ ئەم ژەنەراڵە سەربازییە کاریکردووە کاتێک پێکەوە سەرپەرشتیی کشانەوەی 50 هەزار سەربازیان کرد لە عێراقەوە ساڵی 2011.
ژەنەراڵ لوید ئۆستن دەرچووی ئەکادیمیای (وێست پۆینت)ە و40 ساڵ خزمەتی سەربازیی هەیە، پێش ئەوەی ساڵی 2016 خانەنشین بکرێت.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



