جەمال کۆچەر: کازمی دەیەوێت کۆدەنگی حزبە سیاسییەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەدەستبهێنێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق دەڵێت: کازمی دەیەوێت کۆدەنگی حزبە سیاسییەکان لەسەر پڕؤژەیاسای بودجە بەدەستبهێنێت، دەشڵێت: “ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە هەیە دوو پێشنیازە”.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لهو بارهیهوه بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی تا ئێستا هۆكار بووە بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی رەوانەی پەرلەمان نەكرێت ئەوەیە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەیەوێت پێش ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانیش پەسەند بكرێت كۆدەنگی هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەدەستبهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ پێش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرنگ دەكات كە هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە تێیدا بەشدارن، ئهمه سهرهڕاى بهشدارى سهرۆككۆمار و سهرۆكى پهرلهمان تێیدا”.
وتیشى: “دەرئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ دەزانێت ئاخۆ ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەیاسای بودجەی گشتی پەسەند دەكرێت یاخود نا، چونكە ئەگەر لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكاندا سەرۆكوەزیران بتوانێت كۆدەنگی لایەنە سیاسییەكان بەدەستبهێنێت لەبارەی بودجەی خەمڵێندراو و پشكی كورد، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەیاساكە پەسەند دەكرێت، دواتر رەوانەی پەرلەمان دەكرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی تا ئێستا پەیوەندی بە پشكی كوردەوە هەیە ئەوەیە كە دوو پێشنیار لە ئارادایە یان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019 پشكی كورد دیاریبكرێت یانیش ئەوەیە رێككەوتنی پێشووی هەرێم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی بكرێتە بنەمای رێككەوتنێكی نوێ و لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021 كاری پێبكرێت بە مەرجی پابەندبوونی هەرێم بەو رێككەوتنەوە”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
59 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
59 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



