
زیدان
SNN Sport
سبەی چوارشەممە، لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە گەڕی شەشەم، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بروسیا مونشنگلادباخ دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردوو رایگەیاند:” یاری سبەی گرنگە،دەمانەوێت بردنەوە تۆماربکەین، سەرکردایەتی گروپەکە بکەین،ئەمە هەلێکی گەورەیە بۆ نیشاندانی ئەم تیمە ، بیرکردنەوەم لەسەر یاری سبەی نیشاندانی ئاستێکی باشە،ئێمە توانای ئەوەمان هەیە و ئەوەش بۆ ئێمە گرنگە”.
دواتر وتی:” ئەوەی من بیری لێ دەکمەوە سەرکەوتنە بۆ قۆناغی داهاتوو، ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەنجامدانی یارییەکی مەزن،بە دڵنیاییەوە ئێمە رووبەڕووی زەحمەتی دەبینەوە،ئێمە ئەرێنین و بیر لە بردنەوە دەکەینەوە، هەموو کار و سێ خاڵمان بۆ بە دەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکەیە،من بیر لە یۆرۆلیگ ناکەمەوە، یاریزانەکانیش دەتوانن ئەوەی دەیانەوێت ئەنجامی بدەین و بیر بکەنەوە کە چییان دەوێت،ئەوەی ئێمە بیری لێ دەکەینەوە یارییەکی گەورەیە”.
لەسەر وازهێنانی ئەگەر شکستیان هێنا وتی:”دەبێت یانەکە ئەوە ئەنجام بدات،ئەوەی من دەمەوێت تەنیا بردنەوەیە،دواتر یانەکە ئەوەی بوێت دەیکات،ئێمە هەموومان لە ژێر فشاردا راهاتووین و یاری دەکەین،دەزانین لەسەر پەتەکەین،ئێمە دەزانین بروسیا مونشنگلادباخ تیمێکی زۆر باشە و رێکخراون،لە هێرشی هەڵگەڕاوە باشە،لە رووی جەستەییەوە بەهێزە،دەزانین یانەیەکی زەحمەتە،بەڵام ئێمە بە باشترین شێوە ئامادەکاری دەکەین “.
لە بەردەوامی قسەکانی وتی:”ئەو نازناوانەی لە ماوەی رابردوو بەدەستمان هێناوە بووە بە رابردوو،تەرکیزی ئێمە لەسەر ئێستایە، ئەم یاریەش بۆ سەلماندنی تواناکانی خۆمانە،من متمانەم بە خۆمان هەیە یارییەکی گەورە و نایاب سبەی پێشکەش بکەین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


