
SNN- بریار محەمەد
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ڕایدەگەیەنێت: گەندەڵی لە دامودەزگاکانی هەرێم یەكێكە لە بابەتە مەترسیدارەكان، ئەم دۆخەی ئێستاش دروست بووە لێكەوتەكانی گەندەڵین.
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وتیشی: “ناڵێم سەد لەسەد، بەڵام زۆرینەی هۆکارەکانی ئەم دۆخەی ئێستای هەرێم بۆ گەندەڵی دەگەڕێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “هەموو دەزگاكان راسپێراون كار لەسەر یاسای چاكسازی بكەن، بۆئەوەی بتوانن لە ماوەیەكەی كورت، لانی كەم ئەگەر دیاردەكەش بنبڕنەكەین، كەمتری بكەینەوە”.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد: ”
سەرۆكی دەستە ئاشكراشیی كرد ، لەگەڵئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرینەی ئیش و كارەكانی دامودەزگاكانی حكومەتی پەكخستبوو، بەڵام هی ئێمە بە پێچەوانە بوو، کارەکانمان زۆر زیاتر بووە”.
شایەنی باسە ئەمڕۆ لەشاری هەولێر گفتوگۆی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوە چوو، لە كۆبوونەوەكەدا كە نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ڕێكخراوی UNDP و وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری و ئەندامانی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون. ئامانج لە كۆبوونەوەكەش بۆ گفتوگۆی داڕشتنی ڕێنماییەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە، بەشێوەیەك كە ڕێنماییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەخرێتە نێو ناو داواكارییەكانی دەستەی دەستپاكی و دواتر وەك ڕێنمایی بە فەرمی بڵاودەكرێنەوە تا هەموو دام و دەزگاكانی حكومەت پەیڕەوی بكەن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



