
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
لە کۆتا گەڕی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید بە بردنەوەیەکی بە نرخ توانی پلیتێکی قۆناغی داهاتوو ببڕێت و ئینتەرمیلان بە یەکسانبوون ماڵئاوایی کردوو ئاتلەتیکۆمەدرید گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
یانەکانی بایرن میونخ،ریاڵ مەدرید، مانچستەرسیتی، لیڤەرپوڵ،چێڵسی، بروسیا دۆرتمۆند، یۆڤانتۆس، پاریس سانجێرمان بە یەکەمی و ئاتلەتیکۆمەدرید، مونشنگلادباخ، پۆرتۆ،ئاتڵەنتا،سڤییا، لازیۆ، بەرشەلۆنە و لایپزیگ بە دووەمی گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.
لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم، یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید توانی 2-0 لە یانەی سالزبۆرگی نەمسایی بباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.
هەردوو گۆڵی یاریەکە هۆرمۆسۆ و کاراسکۆ تۆماریان کرد.
خاڵەکانی ئاتلەتیکۆمەدرید بووە 9 خاڵ و گەیشتە قۆناغی شانزە.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی بایرن میونخ توانی 2-0 لە یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی روسی بباتەوە و پێشتر بە یەکەمی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بە دەستهێنابوو.
هەردوو گۆڵی یاریەکە سولی و چوپۆ تۆماریان کرد.
ریزبەندی کۆتایی گروپی یەکەم:
- بایرن میونخ 16 خاڵ.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 9 خاڵ.
- سالزبۆرگ 4 خاڵ.
- لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ 3 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی بە نرخی بە دەستهێناو توانی 2-0 لە یانەی بروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی بباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو بە یەکەمی سەرکەوت.
رکابەرەکانی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی شانزە بریتین لە پۆرتۆ، لازیۆ، ئاتڵەنتا و لایپزیگی ئەڵمانی.
ریزبەندی گروپی دووەم:
- ریاڵ مەدرید 10 خاڵ.
- مونشنگلادباخ 8 خاڵ.
- شاختار 8 خاڵ.
- ئینتەرمیلان 6 خاڵ.
لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم، یانەی مانچستەرسیتی کە پێشتر سەرکەوتنی تۆمارکردبوو، توانی 3-0 لە یانەی مارسیلیای فەرەنسی بباتەوەو بە یەکەمی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
گۆڵەکان یاریزانان:فیران تۆرێس و ئەگوێرۆ و ستەرلینگ تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی توانی 2-0 لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بباتەوەو بە دووەمی بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوت.
ریزبەندی گروپی سێیەم:
- مانچستەرسیتی 16 خاڵ.
- پۆرتۆ 13 خاڵ.
- پۆرتۆ 3 خاڵ.
- مارسیلیا 3 خاڵ.
پێشتریش یانەکانی لیڤەرپوڵ و ئاتڵەنتا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو بە دەستهێنابوو.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



