بۆ یه‌كه‌مجار پاڵه‌وانێتیی بالەی تازه‌پێگه‌یشتووانى باله‌ى یانه‌كانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت

دیمەنێک لە یاری بالە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستى عێراق پاڵه‌وانێتیى باله‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌كانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و له 14 یانه‌ی به‌شداربووی پاڵهوانیتیهكهش هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان به‌شدار نیه.
یه‌كێتى باله‌ى عێراق بۆ زیاتر گرنگیدان به ئاستی تازه‌پێشگه‌یشتووان و لاوانى یاریزانانى عێراق خولی تازه‌پێگه‌یشتووان بۆ یانه‌كانى عێراق ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانى یاریزانانى كوردستانه،نه‌بوونى هیچ یانه‌یه‌كى كوردستانه له خوله‌كه‌دا.
به پێچه‌وانه‌ى ئاستی پێشكه‌وتووان كه چه‌ند یانه‌یه‌ك به‌شدارى خوله‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و عه‌ره‌ب به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووان هیچ یانه‌یه‌ك به‌شدارنیه.
جه‌مال ره‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتیی باله‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:” به‌داخه‌وه به‌هۆی گرنگینه‌دان به تیپی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان له‌لایه‌ن یانه‌كانی كوردستانه‌وه خه‌ریكه یاریزانی ئاسته ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان نامێنێت، جگه له‌وه‌ی كه بۆ خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق یه‌كێتی باله‌ی عێراق كردوویه‌تی به مه‌رج كه هه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شداربوو پێویسته یاریزانێكی لاوان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا هه‌بێت”.
وتیشی:” داوا له یانه‌كان ده‌كه‌م كه ده‌ست بكه‌ن به دروستكردنی قوتابخانه‌ی یاری باله بۆ منداڵان و ئاسته ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی و كوردستانیش له‌و یاریزانه لاوانه بێبه‌ش نه‌بن كه ساڵانی رابردوو چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزمان هه‌بووه”.
به‌هۆی گرنگینه‌دان به یاری باله بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه یاریزانانی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان نامێنێت، جگه له چه‌ند یاریزانێك كه به‌هۆی نه‌بوونی یانه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه ده‌كه‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


